رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەی کۆبانێ

سەرۆک بارزانی پەیامیکی لەبارەی کۆحبانێ بڵاوکردەوە و تێیدا سڵاو بۆ شەرڤانان و پێشمەرگە دەنێرێت.

رۆژی دووشەممە، 26ی کانوونی دووەمی 2026، لە یازدەهەمین ساڵیادی تێکشکاندنی تیرۆرستان لە کۆبانێدا، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

لە یازدەهەمین ساڵیادی تێكشكاندنی تیرۆریستان لە كۆبانێدا، سڵاو بۆ شەڕڤان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرین كە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە بەرگرییەكی قارەمانانەدا ڕێگەیان نەدا كۆبانێ بكەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنێكی گەورەیان لە مێژووی گەلی كورد تۆمار كرد. ئەو سەركەوتنە سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستان بوو، سەركەوتنی مرۆڤایەتی بوو بەسەر تیرۆر و تاریكیدا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button