روونکردنەوەیەک دەربارەی چۆنیەتی گەیاندنی کۆمەک بۆ رۆژئاوای کوردستان

ئەمرۆ دووشەمە 1/26 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لە بارەی گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.
ئەمە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:
دوای ئەوەی لە رێکەوتی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ، پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان راسپێردران بۆ سەرپەرشتیکردنی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری مرۆیی بۆ خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان، بە سوپاسەوە هەڵمەتی گەورە لە هەموو کوردستان دەستی پێکردووە و بڕی زۆر پاڵپشتی و شتومەکی جۆراوجۆر لە لایەن هاونیشتیمانیان کۆکرانەوە و پرۆسەی گەیاندنیان بە شێوەی سەلامەت لە رووی لۆجستی و ئیدارییەوە دەستی پێکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکەن
داوا دەکەین خیرخوازان بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی دەستی هاوکاری بە هەمان ئەو میکانیزمەی داندراوە و هیچ کەس و لایەنێک کەلوپەل وکۆمەک نەباتە سنوور لەبەر ئەوەی پێویستی بەئامادەکاری و رەزامەندی پيشوەختە هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان هەموو ئامادەکارییەکان لە رووی کۆکردنەوە، رێکخستن و پۆلێنکردنی کەلوپەلەکان و گەیاندن و گواستنەوەیان بۆ رۆژئاوای کوردستان لە ئەستۆ دەگرن، سەردانیان بکەن و بەو میکانیزمەی داندراوە کۆمەک و پاڵپشتی بگوازنەوە رۆژئاوا.
راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦



