رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانهەواڵ
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2/3، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆبووەوە.
هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە.

Facebook Comments Box



