جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

پەیامی نەتەنیاهوو لەدوای هێرشیان بۆ سەر ئێران

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، رژێمی ئێران خوێنی ئێمەیان رشتووە، نابێت ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

هەروەها دەڵێت سوپای ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی سوپای پاسداران، بەسیج و شوێنەکانی هەڵگرتنی مووشەکی بالیستی کە هەڕەشەن بۆ سەر ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمریکا.

نەتەنیاهوو بە گەلی ئێران دەڵێت: “ئێوە دوژمنی ئێمە نین، ئێمە دووژمنی یەکتر نین. دووژمنی هاوبەشمان هەیە کە ئەویش رژێمی ستەمکاری ئایەتوڵاکانە.” ئەو ئاماژە بە پێکهاتە جیاوازەکانی ناو ئێران دەکات، لەوانە: فارس، کورد، ئازەری، بەلوچ و ئەهوازییەکان، و داوایان لێدەکات کە ئەمە هەلیانە بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بەدەست بهێنن و وڵاتەکەیان ڕزگار بکەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button