رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانهەواڵ

نووری مالیکی.. هەڵبژاردنی پێشوەختە ناکرێت

نووری مالیکی سەرۆکی “هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا”، رایگەیاند: “، “دادگا بڕیاریدا نابێت پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە، ئەمەش مانای وایە، هەڵبژاردنی پێشوەختە ناکرێت، تەنیا ئەگەر دوای دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتێک نەبێت، بە تەواوی دەسەڵاتەکانیەوە”

ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێککەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران وهەڵبژاردنی پێشوەختە و پێكهێنانی حکوومەتی عێراق. سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاند ” ، پێویست ناکات باسی بابەتی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بکرێت، بەڵکو پێویستە پەرلەمان دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە و حکوومەتێک بە تەواوی دەسەڵاتەکانییەوە پێکبهێنرێت”

ئەم قسانەی مالیکی لەکاتێکدایە، ٧ی ئەیلوولی ڕابردوو، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە دیدارێکیاد لەگەڵ “باربارا لیف” یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ووڵاتەی یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئامادەی حزبەکەی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەربڕی بوو.

مەسعوود بارزانی

ئەم پەیامەی مالیکی لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو، موقتەدا سەدر رابەری “ڕەوتی سەدر”. لە سەرزاری ساڵح محەممەد عێراقی( بە وەزیرەکەی سەدر) ناسراوە، لە پەیامێکی دا بە تووندی گەڕانەوەی ڕەوتەکەی بۆ پەڕلەمان ڕەتکردبووە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کردبووە.

لە درێژەی پەیامەکەی سەرۆکی هاوپەیمانی “دەوڵەتی یاسا”دا هاتووە ” هەروەک هێزە سیاسییەکان هەڵوێستیان پشتیوانیکردنی بڕیاری دادگا بوو، پێشنیازی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختەیان ڕەتکردۆتەوە. ئەمە مانای وایە، چیدی پێویست ناکات قسە لەسەر ئەو بابەتە بکرێت، چوونکە لە رووی دەستووری و دادگا و سیاسییەوە یەکلایی بووەتەوە”

ئەم قسانەی نووری مالیکی لە کاتێکدایە، ناکۆکییەکانی شیعە لە بەرزترین ئاستدایە و دوای زیاتر لە ١١مانگ دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران، هیچ لایەکیان نەیانتوانیوە. سەرۆککۆمار و حکوومەت پێكبهێنن.

دوای ئەوەی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دەستیان بەسەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ناوچەی سەوز گرت. و سەدر بڕیاری دوورە کەوتنەوەی لە سیاسەت دا. ئاڵۆزی کەوتە نێوان چەکدارانی و لایەنگرانی “ڕەوتی سەدر” و “چوارچێوەی هەماهەنگی” کە تیادا زیاتر لە ٣٠کەس کووژران

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button