بەپێی پێشبینییەکان ٥٠٠ هەزار زیارەتکاری ئێرانی دەگەنە هەرێمی کوردستان
بههۆی بهرزبوونهوهی پلهكانی گهرما و رووداوهكانی هاتووچۆ، تائێستا 48 زیارهتكاری شیعەی ئێرانی له عێراق گیانیان لهدهستداوه و “نزیکەی ١١ هەزار زیرەتکارییش باری تەندروستییان تێکچووە”.
بەرپرسی دامهزراوهی حەج و گهشتی ئێران، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ئێران ئاشکرا کردووە، تا ئێستا نزیكەی 11 هەزار زیارهتكاری شیعەی ئێرانی بههۆی بهركهوتنی زۆری تیشكی خۆر، باری تهندروستیان تێكچووه و هاوكات 48 كەسیش؛ بەهۆی رووداوی هاتووچۆ و نەخۆشییهوه گیانیان لەدەستداوە.
لە رۆژی چوار شەممەی رابردووەوە 7ـی ئەیلوولی 2022، هاتنی کاروانی زیارەتکاران لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ چلەی ئیمام حسێن دەستیپێکردووە. بەگوتەی مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران “پێشبینی دەکرێت نزیکەی 500 لەو زیارەتکارانە لەرێگەی هەرێمی کوردستانەوە بگەنە شارەکانی دیکەی عێراق”.
لە سنووری حاجی ئۆمەران تا شاری هەولێر، شەش وێستگە بۆ زیارەتکارانی ئێرانی کراونەتەوە، رۆژانە لە کاتژمێر 7ـی بەیانی تاوەکو 6ـی ئێوارە لەو دەروازەیە پێشوازی لە زیارەتکاران دەکرێت. بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵی مێهر “تائێستا 50 هەزار کەس لەرێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانەوە گەیشتوونەتە شارەکانی عێراق”.
ساڵانە بۆ بەشداریکردن لە چلەی کوژرانی ئیمام حسێن، سەدان هەزار هاووڵاتی شیعە مەزهەب لە عێراق و وڵاتانی دیکە، لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە و بە کۆمەڵ شیوەن دەکەن.