مستەفا کازمی: ئەو قەیرانەی لە عێراقدا هەیە هاوشێوەی نەبووە
ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٢، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و سوپاسی سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی کرد لە پاراستنی ئاساییشی زیارەتکاران و دەڵێت “عێراق بە قەیرانێکی سیاسیی سەختدا تێدەپەڕێت کە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە، هاوشێوەی نەبووە”.
کازمی لە بەیاننامەیەکدا، ئاماژەوەی بەوەکردووە، عێراقییەکان بە ھاوبەشی لەگەڵ میوانە بەڕێزەکانیان یادی چلەی ئیمام حسێن و ھاوەڵانی دەکەنەوە… “سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكهشی هێزه ئهمنییهكان کردووە كه له سهرتاسهری عێراقدا؛ ھەوڵی بەرقەرارکردنی ئاساییش و بەردەوامی ڕاوەدونانی تیرۆریستان دەدەن، سەرەرای ئەوەی کە لە ئەرکدان بۆ پاراستنی سهردانكهران.
هەر لە بەیاننامەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێزانینی خۆی ئاراستهی ئیدارەی پارێزگاکان، وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان و خاوەنکاروانەکان کردووە، بەهۆی دابینکردن و پیشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە سەردانکەران.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی کازمیدا ھاتووە: عێراق لەم هەلومەرجە نائاساییەدا، پێشوازی لە ملیۆنان سەردانکەر کردووە و توانیمان بەوپەڕی بەرپرسیارێتی، ئەوپەڕی توانامان پێشکەش بکەین، لە خەڵکیشی ناشارینەوە؛ عێراقە بە قەیرانێکی سیاسیی سەختدا تێدەپەرێت کە ڕەنگە یەکێک بێت لە سەختترین قەیرانەکانی لەدوای ٢٠٠٣ەوە، بەڵام ئومێد و ئیرادەمان هەیە، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە و هەنگاو بنێین بەرەو ئارامی و سەقامگیریی.
مستەفا کازمی، لە بەیاننامەکەیدا بانگەوازی بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان کردووە و پێیاندەڵێت: دۆخی عێراق و عێراقییەکان لەبەرچاو بگرن، چونکە عێراق ئەمانەتیی هەموومانە.
ئەو بەیاننامەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتێکدایە، کە لە ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٢ەوە زیارەتکارانی ئێرانی هاتوونەتە شارەکانی عێراق بۆ بەشداریکرن لە مەراسیمەکانی چلەی ئیمام حسێن، کە ئەمڕۆ ١٧می ئەیلوولی ٢٠٢٢، مەراسیمەکان کۆتاییان دێت و بەپێی دوایین ئامارەکان؛ زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتیی شیعەی ئێرانی بەشدارییانکردووە.