جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

ناڕەزاییەکانی ئێران کوژرا و برینداری لێکەوتۆتەوە

دوای کوژرانی ژینا ئەمینی کچە کوردەکەی شارۆچکەی “سەقز”-ی ڕؤژهەڵاتی کوردستان. ناڕەزاییەکان تەشەنەی کردووە. خۆپێشاندانەکان گەیشتۆتە شارە گەوەرەکان و تاران-ی پایتەختی ئێران. تائێستا سێ کەس کوژرا و ٢٢١ کەس برینداربوون. ژن ومنداڵێش لەنێو برینداران هەن.

کوژراوەکان خەڵکی سەقز، دێوەلان و دیواندەرەن. لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێڕان ناڕەزای و گردوونەوە بەردەوامە. هێزە ئەمنییەکان ئێران بۆ بڵاوپیکردنی خۆپیشاندانەکان گازی فرمێسکرێژ و تەقەی راستەوخۆ بەکاردەهێنن.

لە نێو ژنان و کچانی ئێران هەڵمەتی “فڕیدانی و سوتاندنی “لەچەک” وەک ناڕەزای دەربڕین بەرامبەر بە “باڵاپۆشی زۆرەملێی” دەستیپێکردووە.

مانگرتن و ناڕەزای شارەکانی: ئیلام، ئاودانان، مەلەکشاهی، کرماشان ڕوانسەر، جوانڕۆ، پاوە، کامیاران، سنە، دێولان، قوروە، مەریوان، سەقز، بانە، دیواندەرە، بیجاڕ، پیرانشار، سەردەشت، مەهاباد، بۆکان، تیکاب، ئورمیە، شنۆ و کۆتۆل-ی بەشیوەیەکی فراوان گرتۆتەوە.

ناڕەزای و خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێرانی : تاران، گیلان، کرمان، قەزوین، ئیلام، گورگان و مەشهەد-یشی گرتۆتەوە.

کوژرانی ژیان[مەهسا]ئەمینی کچە کوردی تەمەن ٢٢-ساڵی خەڵکی شارۆچکەی سەقز، لە شاری تاران. بەتاوانی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی لە لایەن “پۆلیسی ئاداب”-ی ئێران. ناڕەزای ناوەخۆ و دەرەوەی ئێران وتا ئاستی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

تا ئامدەکردنی ئەم هەواڵە، ئاماری درووستی کوژراو، بریندار و دەستبەسەرکراوەکان بە تەواوی بڵاونەکراوەتەوە.

ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە ..

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button