رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

ئەمریکا و هەرێمی کوردستان یادداشتێک واژوو دەکەن

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئەیلوول٢٠٢٢، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە “سێلیست واڵەندەر” یاریدەدەری وەزیری بەرگری ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی، کرد .

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی حکوومەت بڵاویکردۆتوە: “لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و ئەو یادداشتی لەیەکتێگەیشینە کرا کە ئەمڕۆ لە نێوان ھەردوولادا تایبەت بە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە و ھەماھەنگیی سەربازی و ئەمنیی واژوو دەکرێت”

لە دیدارەکەی بارزانی و خاتوو “واڵەندەر”، لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێـمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە بوارەکانی: سەربازی و چاکسازییەکانی هێزی پێشمەرگە و یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژوو دەکرێت. یاریدەدەری وەزیری بەرگری رایگەیاندووە “خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی ھەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە جێی شانازییە ئەمڕۆ لێرەم بۆ واژووکردنی ئەو یادداشتە لەیەکتێگەیشتنە کە نیشانەی بەھێزی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکایە”

مەسروور بارزانی هەر لەوە دیدارە رایگەیندووە ” خواستی ھەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان بە پەیوەندی ھەمەلایەنە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووپات کردەوە”

هەر لە دڕێژەی قسەکانی، بارزانی لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی ئەمریکا هەرێمی کوردستان لە سەڕی “داعش”-دا رایگەیاند “سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد بۆ ھێزی پێشمەرگە، بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش. بەتایبەتی کە ئەمڕۆ ئەو یادداشتی لەیەکتێگەیشتنە گرنگە لە نێوان ھەردوولادا واژوو دەکرێ”

لای ڕاست: مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. لای چەپ: سێلیست واڵەندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا. وێنە: پێگەی سەرۆکی حکوومەت


لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و ئەو یادداشتی لەیەکتێگەیشینە کرا کە ئەمڕۆ لە نێوان ھەردوولادا تایبەت بە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە و ھەماھەنگیی سەربازی و ئەمنیی واژوو دەکرێت”

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە رایگەیاند “گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور”

لەبارەی چاکسازی و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرەگە. خاتوو “سێلیست واڵەندەر” ئاشکرای کرد” چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە گرینگن”


لێنزنیوز-هەولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button