ته‌ندروستیرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

دەرچووانی پزیشکی زانکۆکانی دەرەوەی عێراق دادەمەزرێندێن

وەزارەتی تەندروستی، فەرمانی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلیژی پزیشکی و پزیشکی ددان کە لە زانکۆکانی دەرەوەی عێراق خوێندنیان تەواوکردووە، دابمەزرینێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە فەرمانێکی کارگێری بۆ دەرچووانی ئەوە دوو کۆلیژە پزیشکییەی کە ەل زانکۆکانی دەرەوەی عێراق دەرچوون، دەرکردووە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢١ئ ئەیلوولی ٢٠٢٢. بڵاویکردۆتەوە ” لەسەر بنەمای نامەکەی ئەنجوومەنی راژەی گشتی فیدراڵی و ڕەزامەندی وەزیری تەندروستی هانی موسا عەقابی، بەشی کارگێڕی و دارایی و یاسایی وەزارەتی تەندروستی فەرمانی وەزاری بۆ دامەزراندنی دەرچووانی فاکەڵتی[کۆلیژ] (پزیشکی ددان) بۆ زانکۆ ناعێراقییەکان دەرکرد کە فەرمانی کارگێڕییان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە دەرچووە”

لەبارەی دەرچووانی کۆلیژە پزیشککەیانی تر لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستی هاتووە “بەشی کارگێڕی و دارایی و یاسایی لەوەزارەت هەروەها فەرمانی وەزاری دەرکردووە بۆ دامەزراندنی دەرچووانی فاکەڵتی [کۆلیژ] پزیشکی بۆ زانکۆ ناعیراقییەکان کە ڕەوایەتی دەرکردنی فەرمانی کارگێڕییان لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیەوە بۆ دەرچووە”

لێنزنیوز

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button