کوردستانگرنگهەواڵ

بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە تۆری کۆمەڵایەتی “توویتەر” پەیامێکی بەزمانی عەرەبی بڵاوکردەوە.

پەیامەکەی بارزانی لە شەش دێر هۆنراوە بە زمانی عرەبی پێکهاتووە، کە بە کوردییەکەی دەبێتە ” ئەو ڕۆژەی میللەت ئیرادەی ژیانی ویست، بێ شک چارەنووس بەهانایەوە دێت، شەوی ئەنگووستە چاو هەر بە کۆتا دەگات، زنجیرەکانیش دەپسێن. ئەوەی حەزنەکات بەچیادا سەرکەوێت، ئەوا هەمێشە لەنێو دۆڵەکاندا دەمێنێتەوە”

پەیامی مەسعوود بارزانی. بەزمانی عەرەبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “توویتەر” ٢٥-ی ئەیلوولی ٢٠٢٢.

ئەم هۆنراوەیە ، هی شاعیری توونسی ” ئەبو قاسم شابی”-یە. ئەمڕۆ ٢٥-ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا بڵاویکردۆتەوە.

لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧، هەرێمی کوردستان لە راپرسییەکدا، کە دوو بژاردەی هاووڵاتیانی کوردستان دابوو: ئایا لەگەڵ سەربەخۆی هەرێمی کوردستان-یت لە عێراق. لەم ریفراندۆمەدا، “سەدا ٩٣”-ی خەڵکی کوردستان دەنگیان بە “بەڵێ” دا.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button