ئابووریکوردستانهەواڵ

“پارەی کارەباتان لە پێش دەرگا لێوەردەگرین”

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێککەوتی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ئاگادرییەکی بڵاوکردۆتەوە، داوا لە هاوبەشانی کارەبا دەکات ” لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) وەردەگیرێت لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە (عدادى كارەبا)”

بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لەبارەی هۆکاری دەستپێکردنی وەرگرتنی  کرێی کارەبا لە بەردەم ماڵاندا، رایدەگەیەنێت ” لەسەر بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كارەبا، بەهۆكاری كەمبوونەوەى (سیولەى پارە) بۆ پێدانی مووچەو دابینكردنى خزمەتگوزارییە پێویستییەكان لە نەخۆشخانەكان و ئاو و كارەباو رێگاوبان، كە بەوهۆیەوە زۆرێك لەپرۆژەكانی ئەو بوارانە پەكیان كەوتووەو ناتوانرێت تەواوبكرێن، هەر بۆیە لە پلانماندایە، كە تا ئەمڕۆ ئەو قەرزانەی كارەبا كە لای هاووڵاتی ئاسایین لە (پۆلی ماڵان) كۆبووەتەوە لێپرسینەوە لەبارەیانەوە نەكرێن تا لەداهاتوودا حكومەت بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەوە دەدات”

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی. وێنە: slemani.gov.krd

لە ئاگادارییەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی هاتووە “بۆیە داواكارین لەهاووڵاتیان كە هاوكارێكی باشی ئەم پرۆسەیە بن كە هەم بەسوودی گشتی و كەسی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت، هاووڵاتیان بەشێك لەئەركەكانیان كەم دەبێتەوەو پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانى فەرمانگە و بنكەكانى وەرگرتنى پارەى كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵاندا ئەو كارە ئەنجام دەدرێت و ئەم پرۆسەیەش بۆ چارەسەری كێشەی خزمەتگوزاریە بەردەوامەكانی پارێزگای سلێمانیە”

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button