ئەردۆغان دەڵێت ئێستا تورکیا وەک جاران نییە وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە
جارێكی دیكه ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له لایه‌نه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوایی کوردستان گرت.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی شه‌ممه 3-12-2022 رایگەیاند: “ئه‌وان له دوری هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه هاتوون، پشتیوانی له‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه ده‌كه‌ن، كه له سنووری ئێمه‌دان”.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: “ئێوه به چاوی خۆتان ده‌بینن، ئه‌وان شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت له دژی توركیا ده‌كه‌ن و له سنووری باشووری وڵاته‌كه‌مانن، ئه‌وان بێزارن به‌وه‌ی توركیا سنووری خۆی بپارێزێت”.
ئه‌ردۆغان گوتی: “رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، كه پشتیوانیان لێده‌كرێت، كه‌وتوونه‌ته ئه‌و دیوی سنووری باشووری وڵاته‌كه‌مان و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وڵات و گه‌له‌كه‌مان”.
هه‌روه‌ها گوتی: “ئێستا توركیای جاران نییه، كه وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه نه‌داته‌وه، له دژمان ده‌كرێن”.
سه‌رۆكی توركیا دووپاتیكرده‌وه، کە سوپای وڵاته‌كه‌ی ئه‌و هێڵه ئه‌منییه ته‌واو ده‌كات، كه قووڵاییه‌كه‌ی 30 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و به درێژایی سنووری باشووری توركیا دروست ده‌كرێت و هیچ پاشه‌كشه‌ی لێ ناكرێت”.
میدیا مەگەزین