ته‌ندروستیکوردستانگرنگهەواڵ

ژنێکی کورد تەمەنی گەشتە 136 ساڵ

ژنێکی کورد کە لە دهۆک دادەنیشێت تەمەنی ١٣٦ ساڵە و بەمەش ئەو ژنە ریکۆردی جیهانی گینسی تێپەڕاندووە، کە ژنێکی فەرەنسییە و تەمەنی ١١٨ ساڵە.

ژنێکی کورد بەناوی رەوشێ قاسم کە لە ناوچەی باعەدرێ لە قەزای شێخان دادەنیشێت، تەمەنی ١٣٦ ساڵە و لە دوای ئاوارەبوونی ئێزیدییەکان چووەتە پارێزگای دهۆک.

لە هەمان کاتدا تەندروستی باشە و ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە تاوەکو ئێستا تاڵەکانی قژی بە رەشی ماونەتەوە.

رەوشێ چیرۆک و بەسەرهاتەکانی جەنگ و ئاوارەیی و ماڵوێرانیەکانی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی و سەردەمی پاشایەتی عێراق و سیستمی کۆماری و هەموو شەڕ و نەهامەتیەکانی دیکەی لەبیر نەچووەتەوە.

ئەو ژنە بەتەمەنە تاوەکو ئێستا رۆژانە هێلکە و شیر و میوەکان دەخوات و گۆشتی ماسیش یەکێکە لە ژەمە سەرەکیەکانی.

خانەوادەی ئەو ژنە باس لەوەدەکەن، ئامادەکاری دەکەن تاوەکو رۆشی ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە و وەک بەتەمەنترین ژن ناوی تۆمار بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تۆماری بەتەمەنترین ژنی جیهان لای ژنێکی فەڕەنسییە کا ناوی لوسیان راندۆنە و تەمەنی ١١٨ ساڵ و ٧٣ رۆژە و لە مانگی ٤ـی ساڵی رابردوودا ریکۆردەکەی شکاندووە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button