ته‌ندروستیجیهانهەواڵ

دەرمانێکی تایبەت بە زەهایمەر بڵاو کرایەوە

فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمه‌ریکا بەکارهێنانی دەرمانێکی تایبەت بە زەهایمەری پەسەندکرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمه‌ریکا، رەزامەندی درا لەسەر بەکارهێنانی دەرمانێکی نوێ، کە ناوی لێکێمبییە و نەخۆشی زەهایمەر هێواشدەکاتەوە.

دەربارەی بەکارهێنانی دەرمانەکەش، فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمه‌ریکا، ئەوەی خستووەتەڕوو، دەرمانەکه‌ بۆ کەسی تووشبووی قۆناغەکانی سەرەتایی زه‌هایمه‌ر بەکاردەهێندرێت و رەوتی لاوازبوونی یادگەی مرۆڤ، هێواشدەکاتەوە.

بە بڕوای پسپۆڕان بەکارهێنانی ئەم دەرمانە تەنیا بۆ ماوەی چەند مانگێک لەبیرچوونەوە دوادەخات.

جۆی سنیدەر پسپۆڕی بواری مێشک و دەمار لە زانکۆی واشنتۆن، لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ئەم دەرمانە چارەسەری زەهایمەر ناکات و رێگەش لە خراپبوونی رەوشی نەخۆشەکان ناگرێت، تەنیا رەوتی نەخۆشییەکە هێواشتر دەکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە پسپۆڕان، هۆشداریی دەدەن لەوەی ئەگەر هەیە بەکارهێنانی دەرمانەکە ببێتە هۆی هەڵئاوسان لە ناو مێشک یاخوود هەندێک کاریگەریی لاوەکیی دیکەی هەبێت.

ئەم دەرمانە ناوی لێکێمبییە و بەهاوبەشی لەلایەن کۆمپانیای ئایسای ژاپۆنی و کۆمپانیای بیۆجێنی ئەمه‌ریکییەوە، بەرهەمهێندراوە. بەکارهێنانی یەک ساڵی ئەم دەرمانە بۆ هه‌ر توشبووێكی زەهایمەر، خەرجییەکەی نزیکەی 26 هەزار و 500 دۆلارە.

میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌،  لە ئەمه‌ریکا شەش ملیۆن تووشبووی زەهایمەر هەن، ئه‌و ده‌رمانه‌ نوێیه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت بۆسه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button