ئابووریکوردستانگرنگهەواڵ

لە دوو هەفتەی داهاتوو نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە 147 هەزار دینار

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی فەرمی خۆی بەشێوەیەک لە بازاڕەکانی دراو بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار دینار بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ئیحسان شەمری راوێژکاری بانکی ناوەندی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کێشەیەکی کاتییە و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو پێش کۆتایی هاتنی ئەم مانگە بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ باری پێشووی خۆی و دەشڵێت، “بەهای یەک دۆلار دەبێتەوە ١٤٧٠ دینار.”

ئاماژەی بەوەشدا، بارودۆخی دارایی عێراق باشە و ئەو رێکارانەی بۆ فرۆشتنی دۆلار لە سەکۆکاندا دانراوە بۆ ئەوەیە کە دراوی دۆلار بگاتە دەست سوودمەندێکی راستەقینە و دوور لە دروستکەری کێشە.

ئەوەشی خستەڕوو، بانکی ناوەندی رۆژانە رێژەیەکی باش لە دراوی دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، بەشێوەیەک داوای لە سەرجەم بانکەکانی پارێزگای بەغدا کردووە لقی زیادەی فرۆشتنی دراوە بیانییەکان بکەنەوە.

باسی لەوەشکرد، لە ماوەی مانگی داهاتوو لقی فرۆشتنی دراوە بیانییەکان لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێتەوە و لە رێگەی ئەو لقانەشەوە بەهای دۆلار کۆنتڕۆڵدەکرێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ باری پێشووی خۆی.

دەشڵێت، “لە ماوەی مانگی داهاتوو لە بازاڕەکانی دراوی پارێزگاکانی عێراق نرخی یەک دۆلار دەبێتە ١٤٧٠ دینار.”

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم بەهای ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٦١ هەزار دینار، سەرەڕای لێدوانە بەردەوامەکانی بانکی ناوەندی و دەسەڵاتی دارایی و سیاسی عێراق بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی بازاڕەکان، بەڵام دۆلار تا ئێستا نەچووەتەوە نرخی فەرمی خۆی.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button