له ئه‌گه‌ری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئیسرائیل ده‌كه‌وێته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
له ئه‌گه‌ری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ئیسرائیل ده‌كه‌وێته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل كه‌وتووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی، بۆ هه‌ر هێرشێك كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ئیسرائیل بكرێته سه‌ریان.
به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل، مه‌ترسییه‌كه زیاتر بۆ سه‌ر گه‌شتیاران، پیاوانی كار و گه‌وره به‌رپرسانی ئیسرائیله له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و باڵیۆزخانه و كه‌شتییه‌كانییان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، له‌ناو سیناریۆكان كه ئیسرائیل ترسی لێی هه‌یه، هێرشی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانن له‌ناو خاكی یه‌مه‌ن و سووریاوه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئیسرائیل سێ‌جار دامه‌زراوه‌یه‌كی چه‌كیان له نزیك شاری ئه‌سفه‌هان له ناوه‌ڕاستی ئێران كرده ئامانج، دواتریش دوو كاروانی له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا كرده‌ئامانج، كه به گوته‌ی خۆی چه‌كی ئێرانی‌یان بۆ سووریا و حزبوڵڵای لوبنانی ده‌گواسته‌وه.
میدیا مەگەزین