جیهانکوردستانگرنگ

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا کۆبونەوە

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمی كوردستان، تاووتوێی پرۆسه‌ى چاكسازى و رێكختسنه‌وه‌ی  پێشمه‌رگه‌ و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان كرد.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 1ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كونسوڵى گشتيى ‏ئه‌مه‌ريكا ‏له‌ هه‌رێمى كوردستان، له‌باره‌ی دوايين پێشهاته‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ديدار و ‏كۆبوونه‌وه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان،  كۆبوونه‌وه‌.‏

كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا، پێشوازى و پشتيوانيى ‏وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان پارتی و یه‌كێتی  نيشاندا و ‏دووپاتیكرده‌وه‌،‌ ئه‌مه‌ريكا به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى ‏كوردستان ده‌ڕوانێت.‏

پرۆسه‌ى چاكسازى و رێكخستنه‌وه‌ى هێزی  پێشمه‌رگه،‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ‏بوو، تێیدا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ به‌رده‌وامى و گرنگيى سه‌رخستنى ‏پرۆسه‌كه‌ی ‌كرده‌وه‌ و سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى له‌مباره‌يه‌وه‌ كرد. ‏

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كاركردن بۆ سه‌ردانى شاندێكى ‏بازرگانيى ئه‌مه‌ريكى بۆ هه‌رێمى كوردستان، پرسى مافه‌كانى مرۆڤ، ئازاديى ‏رۆژنامه‌وانى و راده‌بڕين و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاووتوێكران. (هه‌روه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌).

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button