سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمی كوردستان، تاووتوێی پرۆسه‌ى چاكسازى و رێكختسنهوهی پێشمه‌رگه و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان كرد.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 1ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، له‌باره‌ی دوايين پێشهاته سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، كۆبوونه‌وه.
كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا، پێشوازى و پشتيوانيى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان پارتی و یه‌كێتی نيشاندا و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ريكا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
پرۆسه‌ى چاكسازى و رێكخستنه‌وه‌ى هێزی پێشمه‌رگه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تێیدا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له به‌رده‌وامى و گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ی كرده‌وه و سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى له‌مباره‌يه‌وه كرد.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كاركردن بۆ سه‌ردانى شاندێكى بازرگانيى ئه‌مه‌ريكى بۆ هه‌رێمى كوردستان، پرسى مافه‌كانى مرۆڤ، ئازاديى رۆژنامه‌وانى و رادهبڕين و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاووتوێكران. (هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ كراوه).