رووسیا: زیاتر له 300 سه‌ربازمان بۆ ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی سووریا ناردووه
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، زیاتر له 300 سه‌ربازییان ره‌وانه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا كردووه و، كریملنیش ده‌ڵێت، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته له په‌یوه‌ندیدان بۆ هاوكاریكردنیان و گه‌یاندنی فریاگوزارییه‌كان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (14ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، زیاتر له 300 سه‌رباز و 60 یه‌كه‌ی سه‌ربازی تایبه‌تییان بۆ ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا ناردووه به‌مه‌به‌ستی هاوكارییكردنی تیمه فریاگوزارییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی تا ئێستا له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا گیریان خواردووه.
وه‌كو له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، رووسیا پاکێجی خۆراک، پاككه‌ره‌وه و هەروەها پێداویستییەکانی تر گەیاندووه‌ته خاڵەکانی هاوکاری مرۆیی لە شاری حەلەب، لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا بۆ ره‌وانه‌كردنی سه‌ربازه‌كانی له كاتێكدایه، دوێنێ دووشه‌ممه، ديميتری بیسكۆف، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا “كریملن” رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدرانی سووریا بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و وڵاته و پێدانی پێداویستی فریاگوزاری.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.8 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكانی دیاربه‌كر، مه‌ڕه‌ش، ئادیامان (سه‌مه‌سور)، دیلۆك، روحا، مه‌له‌تییا و كێلیس له باكووری كوردستان و پارێزگاكانی هاتای، ئادانه، ئوسمانییه و ئه‌سكه‌ندرۆن له توركیا هه‌ژاند. چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه پارێزگای مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستان بوو، هه‌ر بۆیه ژماره‌ی زۆرینه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌و پارێزگایه تۆماركراون. دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه چه‌ندین پاشله‌رزه‌ی دیكه‌ی به‌هێز به پله‌كانی 5.8، 6.2 و 6.4 چه‌ندین پارێزگای ئه‌و وڵاته‌یان هه‌ژاند.
به‌رپرسانی توركیا ده‌ڵێن، تا ئێستا ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزارییه‌وه رزگاركراون و پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردن به‌رده‌وامه.
بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ئێ‌كجار زۆر كاریگه‌ری كرده سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌كی سووریا و رۆژئاوای كوردستان و، ژماره‌ی قوربانیان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه هیچی وای كه‌متر نه‌بوو له ژماره‌ی قوربانیان له توركیا و باكووری كوردستان. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی سووریا، تا ئێستا زیاتر له پێنج هه‌زار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یان هه‌زاران هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن. به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، تا ئێستا هه‌زاران هاووڵاتی له‌ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا ماون.
هه‌ر له‌باره‌ی هاوكارییه مرۆوییهكانیشهوه بۆ توركیا و باكووری كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، فوئاد ئۆكتای، جێگری سه‌رۆككۆكاری توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له 74 وڵات ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوكاریكردنی توركیا و زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه ده‌ربڕیوه. سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێت، هاوكارییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه به‌رز ده‌نرخێنن و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێت بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكهوتووان ده‌یكه‌ن.
میدیا مەگەزین