ته‌ندروستیکوردستان
کچێک بەھۆی خواردنەوەی تایگەر گیانی لەدەستدا
لە کەرکوک كچێك به‌هۆی زۆری خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كانی وەکو تایگەر گیانی له‌ده‌ستداوه.
چەند سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند: دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كچێك كه قوتابی قۆناغی یه‌كی ناوه‌ندی بووه له قوتابخانه‌ی (بلاد نهرین) له شاری كه‌ركووك، به‌هۆی خواردنه‌وه چەند دانەیەک لە وزه‌به‌خشه‌كان جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیاریی قوتابییە هاورێکانی و مامۆستایانی قوتابخانه‌كه، ته‌نیا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كچه‌كه 3 دانه قوتووی تایگه‌ری خواردۆته‌وه كه خواردنه‌وه‌یه‌كی وزه‌به‌خشه.
Facebook Comments Box