کوردستانگرنگ

بە ڤیدیۆ: لە شاخی گۆیژە هێرش دەکرێتە سەر ژنێک

بەتۆمەتی‌ سوكایەتیپێكردن‌ و هێرشكردنە سەر ژنێك و ڤیدیۆكردنی دوو تۆمەتبار دەستگیركران

مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات، بەتۆمەتی‌ هێرشكردنە سەر ژنێك ‌و سوكایەتیپێكردنی‌ و ڤیدیۆکردنی، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.

ئەمەش دوای ئەوەدێت ژنێك سكاڵای‌ یاسایی‌ تۆماركرد كە موبایلەكەی‌ لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەستگیربكرێن و دەستبگیرێت بەسەر مۆبایلەكەیاندا .

لە لێكۆڵینەوەكاندا دەرکەوتوە كە تۆمەتبار چەند جارێك هەستاوە بەسوكایەتیكردن و هێرشەكردنە سەر ژنەكە و لە گرتەیەكیشدا كە لەشاخی گۆیژە و لەلایەن تۆمەتباری دووەمەوە تۆماركراوە دەركەوتووە كە تۆمەتبار سوكایەتی بە ژنەكە دەكات و تەقەی بەسەردا دەكات .

ڤیدیۆکە: https://t.me/mediamagazine/437

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button