
بەتۆمەتی سوكایەتیپێكردن و هێرشكردنە سەر ژنێك و ڤیدیۆكردنی دوو تۆمەتبار دەستگیركران
مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات، بەتۆمەتی هێرشكردنە سەر ژنێك و سوكایەتیپێكردنی و ڤیدیۆکردنی، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.
ئەمەش دوای ئەوەدێت ژنێك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە موبایلەكەی لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیربكرێن و دەستبگیرێت بەسەر مۆبایلەكەیاندا .
لە لێكۆڵینەوەكاندا دەرکەوتوە كە تۆمەتبار چەند جارێك هەستاوە بەسوكایەتیكردن و هێرشەكردنە سەر ژنەكە و لە گرتەیەكیشدا كە لەشاخی گۆیژە و لەلایەن تۆمەتباری دووەمەوە تۆماركراوە دەركەوتووە كە تۆمەتبار سوكایەتی بە ژنەكە دەكات و تەقەی بەسەردا دەكات .
ڤیدیۆکە: https://t.me/mediamagazine/437