جیهانرۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
لەچ کاتێکدا هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەچێتە گەڕی دووەم؟
ئەگەر هەر کاندیدێکی سەرۆکایەتی لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکان زیاتر لە 50%ـی دەنگەکانی بەدەستنەهێنا، ئەوا دەچێتە گەڕی دووەم.
بەگوێرەی یاساکانی ئەو وڵاتە، ئەگەر هەر کاندیدێکی سەرۆکایەتی لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکان زیاتر لە 50%ـی دەنگەکانی بەدەستنەهێنا، ئەوا لە 28ـی ئەم مانگە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن لەنێوان ئەو دوو کاندیدە بەڕێوەدەچێت کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە.
دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا ئەنجامی بەرایی فەرمیی 91.93%ـی دەنگەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئەنجامانەش هیچکام لە ئەردۆغان و کڵچدارئۆغڵو نەیانتوانی دەنگی پێویست بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بەدەستبهێنن، بەم جۆرەش گەڕی دووەمی هەڵبژاردن لەنێوان ئەو دوو کاندیدە بەڕێوەدەچێت کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە.
Facebook Comments Box