جیهانرۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
باری نائاسایی لە عێراق درێژكرایەوە

کۆشکی سپی بە واژووی جۆ بایدن، باری نائاسایی لە عێراق درێژكردهوه.
كۆشكی سپی له راگهیهندراوێكدا ئاشكرایكردووه، هێشتا ئاستەنگ لەبەردەم ئاوەدانکردنەوە له عێراق و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی وڵات و پەرەپێدانی دامەزراوە سیاسی و ئیداری و ئابوورییەکان هەیە.
كۆشكی سپی ئاماژهی بهوهكردووه، ئەم ئاستەنگانە مەترسییەکی نائاسایی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی عێراق و ئەمەریکا دروست دهكهن، بۆیە پێویستە بەردەوامی بەو باری نائاسایی نیشتمانییە بدرێت کە بەپێی فەرمانی جێبەجێکردنی 13303 سەبارەت بە سەقامگیری عێراق راگەیەندراوە.
Facebook Comments Box