جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئەنجامی فەرمی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا راگەیێندرا

ئێوارەی ئەمرۆ رۆژنامەی فەرمی تورکیا ئەنجامی کۆتایی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاوکردەوە.

ئەمرۆ هەینی ١٩/٥/٢٠٢٣ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بڵاوکرایەوە، بەپێی ئەنجامەکان بێت 55 ملیۆن و 833 هەزار و 153 کەس دەنگیان داوە و لە دەرەوەی تورکیاش یەک ملیۆن و 676 هەزار و 268 کەس و لە دەروازەکانیشدا 146 هەزار و 847 کەس دەنگیان داوە. 

بەپێی ئەو ئەنجامە، رەجەب تەیب ئەردۆغان 27 ملیۆن و 133 هەزار و 849 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە رێژەی 49.52٪ ی دەنگەکان.

هەرچی کەمال کڵچدارئۆغڵووە؛ 24 ملیۆن و 595 هەزار و 178 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە رێژەی 4.88٪ دەنگەکان. 

سینان ئۆغان دوو ملیۆن و 831 هەزار و 239 دەنگی بەدەستهێناوە و موحەڕەم ئینجە 235 هەزار و 783 دەنگی بەدەستهێناوە کە بۆ ئۆغان دەکاتە 5.17% دەنگەکان و بۆ ئینجەش 0.43% .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button