ته‌ندروستیجیهانکوردستانگرنگ

بۆ هاوین كامیان باشترە.. چا یان قاوە؟

خواردنەوەكان زۆر گرنگن بۆ تەندروستی لە وەرزی هاوین، ئیتر گەرم بن یان گەرم نەبن، چونكە جەستە شێداردەكەنەوە، پسپۆڕانی بواری خۆراكیش باس لەوە دەكەن خواردنەوەی گەرم لە وەرزی هاوین یارمەتی هاوسەنگكردنەوەی پلەی گەرمی جەستە دەدات و وەكو شێداركەرەوە كاردەكات.كاتێك خواردنەوەیەكی گەرم دەخۆیتەوە، مێشكت ئاماژە بە جەستەت دەدات كە عارەق بكاتەوە، كاتێك عارەق دەكەیتەوە، پلەی گەرمی تەواوی جەستە دادەبەزێت، ئەمەش یارمەتیت دەدات لە كەشی گەرم بمێنیتەوە.بە پێی ماڵپەڕی Zoom، قاوە و چا سودی تەندروستی جیاوازیان هەیە و دژە هەوكردنن، لەگەڵیدا قاوەی سارد سودی تەندروستی هەیە، بەتایبەتی ئەگەر شەكری تێنەكرێت.

وە دەربارەی چا، یارمەتی جەستە دەدات خۆی فێنك بكاتەوە، هەروەها تینویەتی جەستە دەشكێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ كرداری هەرس بەسودە، بەڵام ئەوەیان دەكەوێتەوە سەر رێژەی كافایینەكەی.لەبەر ئەوەی چای سەوز بەسودە بۆ مێتابۆلیزم و چەوری جەستە دەتوێنێتەوە، بە باشترین خواردنەوە دادەنرێت بۆ وەرزی هاوین لەناو سەرجەم خواردنەوە گەرم و ساردەكان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button