کوردستانگرنگ

لێخۆشبوون لە قەرزێکی هاوڵاتیان چووە بواری جێبەجێکردنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت به‌ لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دا هاتووە: لە ئەمڕۆوە 23/7/2023 هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەى ئەو ژمێرکارانەى پسووڵەی کارەبا دەگەڕێننەوە بۆ هاووڵاتیان لەبەردەم ماڵەکانیان قەرزی کارەبا بدەن یاخود سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن بۆ دانەوەی قەرزەکانیان بە لێخۆشبوونی 15%

بڕیارەکە لەئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری 23/7/2023 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەبەرواری 24/10/2023 کۆتایی دێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button