
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت به لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دا هاتووە: لە ئەمڕۆوە 23/7/2023 هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەى ئەو ژمێرکارانەى پسووڵەی کارەبا دەگەڕێننەوە بۆ هاووڵاتیان لەبەردەم ماڵەکانیان قەرزی کارەبا بدەن یاخود سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن بۆ دانەوەی قەرزەکانیان بە لێخۆشبوونی 15%
بڕیارەکە لەئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری 23/7/2023 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەبەرواری 24/10/2023 کۆتایی دێت.
Facebook Comments Box