کوردستانگرنگ

دژه‌تیرۆری كوردستان: به‌هۆی بۆردومانەکەی توركیا چوار چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژران

دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، “به‌هۆی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری شارباژێڕ چوار چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژراون و یه‌كێكیش بریندار بووه‌”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: “ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28ی تەممووزی 2023، کاتژمێر هه‌شت، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی رەنگینە لە دەڤەری شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج”.

بڵاویشیكردووه‌ته‌وه‌: بەهۆی بۆردومانه‌كه‌وه‌ چوار چەکدار کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بووه‌”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button