
دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، “به‌هۆی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری شارباژێڕ چوار چه‌كداری په‌كه‌كه كوژراون و یه‌كێكیش بریندار بووه”.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه: “ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28ی تەممووزی 2023، کاتژمێر هه‌شت، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی رەنگینە لە دەڤەری شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج”.
بڵاویشیكردووه‌ته‌وه: بەهۆی بۆردومانه‌كه‌وه چوار چەکدار کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بووه”.
Facebook Comments Box



