
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە رۆژی شەممەوە پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو روو لە دابەزین دەکات.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 11/8/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەى رایگەیاندووە، رۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەى گەرما بە گشتی کەمێک نزم دەبێتەوە بە رێژەى ( 1- 2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 46 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 44 پلەى سیلیزى
دهۆک: 45 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 48 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 46 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 49 پلەى سیلیزى
Facebook Comments Box



