کوردستانگرنگ

ئۆتۆمبێلێک دوو ئافرەت دەشێلێ و هەڵدێت

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی ١٨/٨/٢٠٢٣ له‌ شەقامێکی شاری هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێك له‌ دوو ئافره‌تی داوه‌ و هه‌ڵهاتووه.

‌ڕووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامی به‌حركه‌ی شاری هه‌ولێر ڕوویداوه‌، ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشاوه‌ به‌ دوو ئافره‌تی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه‌ به‌نیازبوون له‌ شه‌قامه‌كه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌.

به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ش یه‌كێك له‌ ئافره‌ته‌كان ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌وی تریش بریندار بووه‌ و گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

تیمه‌كانی پۆلیس و هاتوچۆ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوفێره‌كه‌ ده‌ست پێ كردووه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button