
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی ١٨/٨/٢٠٢٣ له شەقامێکی شاری هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێك له دوو ئافره‌تی داوه و هه‌ڵهاتووه.
ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامی به‌حركه‌ی شاری هه‌ولێر ڕوویداوه، ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشاوه به دوو ئافره‌تی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه به‌نیازبوون له شه‌قامه‌كه بپه‌ڕنه‌وه.
به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ش یه‌كێك له ئافره‌ته‌كان ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌وی تریش بریندار بووه و گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
تیمه‌كانی پۆلیس و هاتوچۆ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوفێره‌كه ده‌ست پێ كردووه.
Facebook Comments Box



