
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لەبارەی پێشبینییەکانەوە کەشوهەوای رۆژی شەممە، 19-8-2023، بڵاوکردەوە، کە تێیدا بەراورد بە رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە کە دەکاتە 12-8-2023 پلەکانی گەرما بەلانیکەمەوە سێ پلە دادەبەزن، جگە لەوەی ئەگەری بارانبارینیش لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد پێشبینی دەکرێت رۆژی هەینى، 18-8-2023 و رۆژی شەممە، 19-8-2023 ئاسمانى هەرێمی کوردستان نیمچە هەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو بێت، ئێوارەى رۆژى شەممە بەهۆی چڕبوونەوەى هەورەکان لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى هەولێر ئەگەری نمەباران و هەورە تریشقە هەیە.”
بۆ رۆژی شەممە، 19-8-2023، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت؛ خێراى با لە سەرخۆ – مامناوەند لە 15 –بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت.
پلەکانی گەرمای شار و ناوچەکان بەمجۆرە دەبن:
هەولێر: 43 پلە
سلێمانی: 41 پلە
دهۆک: 43 پلە
کەرکوک: 45 پلە
هەڵەبجە:43 پلە
زاخۆ: 44 پلە
حاجی ئۆمەران: 31 پلە
سۆران: 38 پلە
گەرمیان: 46 پلە



