کوردستانگرنگ

کەشناسی: باران دەبارێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لەبارەی پێشبینییەکانەوە کەشوهەوای رۆژی شەممە، 19-8-2023، بڵاوکردەوە، کە تێیدا بەراورد بە رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە کە دەکاتە 12-8-2023 پلەکانی گەرما بەلانیکەمەوە سێ پلە دادەبەزن، جگە لەوەی ئەگەری بارانبارینیش لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە. 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد پێشبینی دەکرێت رۆژی هەینى، 18-8-2023 و رۆژی شەممە، 19-8-2023  ئاسمانى هەرێمی کوردستان نیمچە هەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو بێت، ئێوارەى رۆژى شەممە بەهۆی چڕبوونەوەى هەورەکان لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى هەولێر ئەگەری نمەباران و هەورە تریشقە هەیە.”

بۆ رۆژی شەممە، 19-8-2023، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت؛ خێراى با لە سەرخۆ – مامناوەند لە 15 –بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت.

پلەکانی گەرمای شار و ناوچەکان بەمجۆرە دەبن: 

هەولێر: 43 پلە

سلێمانی: 41 پلە

دهۆک:  43 پلە

کەرکوک: 45 پلە 

هەڵەبجە:43 پلە

زاخۆ: 44 پلە

حاجی ئۆمەران: 31 پلە 

سۆران: 38 پلە

گەرمیان: 46 پلە

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button