کوردستانگرنگ

رێبەر ئەحمەد لەگەل وەزیری ئاسایشی بەریتانیا کۆبۆوە

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣، ‎بەڕێزان ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تۆم توگنهات وەزیری ئاسایشی بەریتانیا “لێکتێگەیشتنی هاوبەش”یان دەربارەی هەماهەنگی و هاوکاری و ڕاهێنان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان لە نێوان هەردوو حکومەتدا واژووکرد. ‎ئەم یاداشتە بەشێکە لە پەیوەندی گرنگ و بەردەوامی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بۆ پێکەوەکارکردن لەپێناو ڕووبەرووبوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان کە سنوورە نیشتیمانییەکان دەبەزێنن و هەڕەشە لە سەر هاونیشتیمانیان دروست دەکەن. ‎ئەو یاداشتە نەخشە ڕێگایەک بۆ پێکەوەکارکردن دادەنێت بۆ باشترکردنی سەلامەتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیانی هەردوولا. هەروەها پێکەوە کاردەکەن بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی و بونیادی تواناسازی، بە پشت بەستن وپابەندبوون بەمافەکانی مرۆڤ وستاندەردە نێودەوڵەتیە هاوبەشەکان لەئاستێکی فراوانتر.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٣ی ئابی ٢٠٢٣

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button