
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/8/2023، هاک فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر، لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، فەلاح مستەفا راوێژکاری سەرۆکی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێکرا، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ بکەن، دیارترینیان، پرسی ئەمنی و ئابووری نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان.
ئەو سەردانەی هاکان فیدان، بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، یەکەمجارە دوای دەسبەکاربوونی وەکو وەزیری دەرەوەی تورکیا.
چەتینەر چەتین، رۆژنامەوانی دیاری تورکیا، لەبارەی سەردانەکەی فیدان گوتی: “هەرچەندە هاکان فیدان یەکەمجارە وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات، بەڵام شارەزای سیاسەتی ناوخۆی عێراقە و لەو سۆنگەیەشەوە دەزانێت لە سەردانەکەیدا رووبەڕووی چی دەبێتەوە”، گوتیشی: تا کێشەی پەکەکە مابێت، پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق كێشهی دهبێت.
روونیشیكردهوه: “یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ تورکیا پەکەکەیە، ئەم پرسە ماوە ماوە کێشە دەخاتە نێو پەیوەندییەکانی ئەنقەرە-هەولێر و ئەنقەرە-بەغدا. تا پرسی پەکەکە مابێت، ئەو پەیوەندییانە بەشێوەیەکی بەردەوام کێشەی تێدەکەوێت”.