
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، وه‌ڵامی قسه‌كانی سه‌عدی پیره‌ی دایه‌وه ، كه وتبووی” پارتی له سنووری خۆی پاره به قه‌رز وه‌رده‌گرێت و پرۆژەی پێ دەکات”.
ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت،” بۆ پارتی شانازییه لەپێناو خه‌ڵك قەرز بكات، نه‌ك بۆ گیرفانی حزب وەک ئێوە، خەڵک قەرزار بکات، له سنووری هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانی ده‌ستی پێكردووه، ئەگەر پاره‌ی بۆ قه‌رز بكرێت هیچ نه‌نگی نییه، نه‌نگی ئه‌وه‌یه، كه خه‌ڵك قەرزار بكەیت لەپێناو گیرفانی حزبەکەت و نه‌توانی خزمه‌تیان بكه‌یت، هیواداریشین كاك سه‌عدی پیرە و هاوشێوه‌كانی چیتر له‌سه‌ر حسابی ئارامیی هه‌ولێر، هەوڵی گواستنەوەی کێشەکانی نێو خۆیان بۆ کوردستات نەدەن.”
ووتیشی، “پارتی بۆ پرۆژه‌كان و خزمەتكردنی خەڵك پارە قه‌رز ده‌كات و به كوردایه‌تیشی نافرۆشێته‌وە، بەهۆی ئەو پارەیه‌ی پارتی قه‌رزی ده‌كات، لایه‌نگرانی یه‌كێتی و حزبه‌كانی دیكه له سنووری هه‌ولێر بە ئارامی دەژین و كه‌س هه‌ڕه‌شه له گیان و ژیانیان ناكات، ره‌نگه وه‌ك سنووری دیكه نه‌بێت، كه جگه له لایه‌نگرانی حزبی خۆیان، هیچ كه‌سێكی دیكه نه‌وێرێت هه‌ناسه بدات، پێم سه‌یره له ئاستی باڵای یەكێتی تانه له ئاوه‌دانیی هه‌ولێر بدرێت و پێیان وایه قه‌رزكردن بۆ ئاوه‌دانیی هه‌ولێر نه‌نگییه”