کوردستانگرنگ

ئەڵمانیەکان ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستان دەکەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/8/2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد بە سەرۆکایەتی لەمیا قەدوور ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا.

لە دیدارەکەدا کە کلاوس شترایشەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری میانڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی کرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش  ئاڵوگۆڕ کرا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button