
هەرسێ جۆرەکەی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی نرخیان زیادیکردووە و بڕی ٥۰ دینار بۆ هەر لیترێک زیاد بووە.
ئەمرۆ شەممە ٢٦/٨/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی، بەنزینی جۆری نۆرماڵ نرخەکەی بۆ ۱۰۰۰ دینار بۆ هەر لیترێک بەرزبووەتەوە و جۆرەکانی دیکەش بەهەمان شێوە نرخیان زیادی کردووە .
بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیە ئەوەیە کە ئەو گۆڕەپانانەی بەنزین بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی دابین دەکەن گروپێکی واتس ئەپیان هەیە وەکو بۆرسەیەک وایە و بەردەوام نرخەکانی تێدا نمایش دەکرێت. بەهۆی ئەوەی بەنزین بەنرخی بەرز خراوەتە ڕوو سەرجەم بەنزینخانەکان نرخیان بەرز کردووەتەوە.
Facebook Comments Box



