
لە شاری کەرکووک گەنجێکی داپیرەی خۆی دەداتە بەر چەقۆ و برینداری دەکات، بەهۆیەوە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
ئەمڕۆ شەممە 26ـی 08ـی 2023 پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: لە گەڕەکی ڕزگاریی شاری کەرکووک گەنجێک داپیرەی خۆی دەداتە بەر چەقۆ و برینداری دەکات.
ڕاشیگەیاند: ئافرەتەکە تەمەنی 69 ساڵە بەناوی (ن. م. خ) و لەلایەن کوڕی کوڕەکەیەوە دراوەتە بەر چەقۆ.
پۆلیسی کەرکووک سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستیی ئافرەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئافرەتەکە بریندارە و ڕەوشی تەندروستیی ناجێگیرەوە. تاوەکو ئیستاش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
Facebook Comments Box



