
له سنووری قه‌زای سێمێڵ چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به گوژمه‌ی زیاتر له 18 ملیار دینار ئه‌نجام ده‌درێت، هاوكات پارێزگاری دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌رخان كراوه و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه و سه‌رجه‌م بواره‌كاندا دابه‌شی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 27ـی ئابی 2023) عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڕی 18 ملیار و 580 ملیۆن دینار بۆ قه‌زای سێمێڵ ته‌رخان كراوه. گوتیشی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر هه‌موو ناحیه و گونده‌كانی ناوچه‌ی ناوچه‌كاندا دابه‌ش بكرێت.
هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد، بۆ ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه. گوتیشی، له به‌رنامه دایه چه‌ندین پڕۆژه‌ی جیا جیا له سنووره‌كه ئه‌نجام بدرێت و سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌و بوارانه‌ی پێویستن بگرێته‌وه. ئومێدیشی خواست كه له زووترین كاتدا ده‌ست به كاره‌كان بكرێت.
پارێزگاری دهۆك روونیشیكرده‌وه، خزمه‌تگوزارییه‌كانی شارۆچكه‌كه بواره‌كانی شه‌قام و رێگه‌وبان و ئاو و كاره‌با و باخچه و چه‌ندین بواری دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌گرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا پارێزگاری دهۆك باسی له‌وه كرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانی ژماره‌یه‌ك زه‌وی فرۆشتووه، كه پاره‌كه‌ی بۆ شاره‌وانییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌شێكی له خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانییه‌كه خه‌رج ده‌كرێته‌وه.
رۆژی دووشەممە 14ـی ئابی 2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد و لە نزیکەوە گوێی لە داواکارییەکانی خەڵکی کۆمەڵێک گەڕەکی ناو شاری دهۆک گرت.



