
“له‌گه‌ڵ چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بڕی پاره‌ی دیاریكراو لەلایەن بەغداوە ده‌نێردرێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: زۆرێک لە میدیا فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان بڕی پاره‌ی دیاریكراو له‌لایه‌ن به‌غداوه بڵاوده‌كرێته‌وه، ژماره‌ی جیا جیا ئاماژه پێده‌كرێت. “به‌ڵام هیچیان ڕاست نین”.
سه‌رچاوه‌كه ووتیشی، ” شاندی هه‌رێم له‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ چوونی شانده‌كه بڕی پاره‌ی دیاریكراو لەلایەن بەغداوە ده‌نێردرێت، به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا”.
ڕاشیگه‌یاند،” ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی دارایی، لیستی مووچه‌مان له‌لایه‌ن گه‌نجینه‌كانه‌وه ئاماده كردووه و وردبینیشی تیادا كراوه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی ماوە پاره‌ی به‌غدا بگاته هه‌رێم و ده‌ست ده‌كه‌ین به دابه‌شكردنی مووچه”.
Facebook Comments Box



