حەشدی شەعبی و عەرەبی کەرکووک لە گەڕانەوەی پارتی دەترسن
لەدژی رادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی، عەرەبە هاوردەکان و حەشدی شەحبی ڕێگەی سەرەکی هەولێر- کەرکوکیان داخست.
دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دەرکرد بە گەڕاندنەوەی بارەگا داگیرکراوەکانی پارتی لە کەرکووک، دەنگی ناڕەزایەتی لەلایەن بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی و هێزەکانی حەشدی شەعبی و عەرەبە هاوردەکانی کەرکووک بەرزبووەوە.
پارتی لە شاری کەرکووک 33 بارەگای هەبووە و هەرچەندە زۆربەی بارەگاکانی پارتی ئێستا لە کەرکووک چۆڵکراوە، بەڵام بارەگای سەرەکی ئەنجوومەنی سەرکرایەتی پارتی لە کەرکووک تائێستا لەلایەن فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووکەوە داگیرکراوە.
لە 16 ئۆکتۆبەر پارتی دیموكراتی كوردستان تهواوی بارهگاكانی شاری کەرکوکی چۆڵكرد و به شارێكی داگیركراوی وهسفكرد، ئێستاش دوای پێكهێنانی حكومهتهكهی سوودانی و رێككهوتنی ئیدارهی دهوڵهت، پارتی دەیەوێت بارەگاکانی خۆی بە فەرمی لە كهركووك بکاتەوە.