
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند: یه‌كه‌م باران بارینی ئه‌مساڵ ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌بێت له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 27ی 8ی 2023 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی عێراق پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 31ی 8ی 2023 بۆ سەرجەم ناوچەکانی عێراق راگه‌یاند.
كه‌شناسی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه تێكڕا پله‌كانی گەرما روو له نزمبوونه‌وه ده كه‌ن و رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له هه‌رێم ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌گه‌ری باران بارین له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه.
سەبارەت بە رۆژی پێنجشەممەش، رایگه‌یاندووه كه رۆژی پێنجشه‌ممه جارێكی تر پله‌كانی گه‌رما ده‌ست به به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.


Facebook Comments Box



