کوردستانگرنگ

‏‎‏‎ڕاگەیاندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان

دەست بەسەرداگرتنی بڕی (٥،٥) پێنج کیلۆگرام و نیو ماددەی هۆشبەرو (٥) پێنج ئامێری قومارکردن.

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، بەهاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک، لەچەند چاڵاکیەکدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دەستگیرکردن و پشکنین لەلای دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، توانرا (٥) پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن کەکاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەر دەکەن، لەگەڵ دەستگیرکردنیان بڕی (٥،٥) پێنج کیلۆگرام و نیو لەماددەی هۆشبەر و (٥)پێنج ئامێری قومارکردن دەستی بەسەرداگیرا. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوەو بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان
٢٠٢٣/٨/٢٨

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button