کوردستانگرنگ

قەرزێکی سەر هاوڵاتیان دەکرێتە 12 قیست

قەرزی كارەبای ماڵان بەشێكی لێخۆشبوونی بۆ دەكرێ و بەشێكیشی دەكرێتە 12 قیست.

بەرپرسێكی كارەبای هەولێر روونكردنەوە لەبارەی لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی كارەبا و بەقیست دانەوەی قەرزی كارەبای ماڵان دەدات و رایدەگەیەنێت، قەرزی كارەبای ماڵان دابەشی 12 قیست دەكرێت و و 15%ی لێخۆشبوونیش دەیانگرێتەوە، ئەوانەیشی بەهۆی قەرزەوە كارەبایان بڕدراوە، بۆیان دەكرێتە قیست و كارەباكەشیان دەگەڕێتەوە.

تاڤگە عومەر كاكەسوور، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر، رایگەیاند: “هاووڵاتییان دەتوانن تاوەكوو 16ی 11ی ئەمساڵ سوودمەند بن لە لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی كارەبا، تەنانەت كە پسوولەی كارەباش دەچێتە بەردەمی ماڵان، ئەوە لە پسوولەكەش ئەو داشكاندنە دیاری كراوە، كاتێ هاووڵاتی پارە دەدات، 15%ی داشكانی بۆ كراوە.”

ئاماژەی بەوەش دا، وێڕای ئەو لێخۆشبوونە، ئاسانكاریی زۆریان كردووە بۆ دانەوەی قەرزەكانیان، گوتیشی: “قەرزی كارەبای ماڵان بەشێوەی قیست تاوەكوو 12 قیستیش دەدرێتەوە، بەو مەرجەی، موڵكەكە هی خۆیان بێت، ئەگەر كرێچیش بوون، بە رەزامەندیی خاوەن موڵك، قەرزەكە بە قیست وەردەگیرێتەوە.”

سەرۆكایەتبی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە دوو نووسراوی جیاواز ڕەزامەندی دا بۆ داشکاندنی ڕێژەی 15%ی کرێی کارەبا بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك و هەولێر و ئیدارەكانی سۆران و زاخۆ بۆ ماوەی سێ مانگ.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر روونبشی كردەوە، لەو بەقیستكردنەش لێخۆشبوونی 15% دەكرێت بۆ هاووڵاتییان، گوتیشی: “ئێستا ئەگەر كەسێك بۆ نموونە یەك ملیۆن دینار قەرزارە و بۆی دەكرێتە قیست، ئەوە بەهۆی بڕیاری لێخۆشبوونی 15% وێرای ئەوەی بۆی دەكرێتە قیست، لێخۆشبوونیشی بۆ دەكرێت.”

تاڤگە عومەر كاكەسوور باسی لەوەش كرد، بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەكانی كارەبا دەتوانن قەرزی كارەبای ماڵان دابەشی 12 قیست بكەن، بەڵام لەوە زیاتر ناتوانن، گوتیشی: “ئەوانەی قەرزەكەیان زۆرە، پێش ئەوەی کارەبایان ببڕدرێت، سەردانی فرۆشیاری وزە بکەن و پارەکە بدەن، ئەگەریش توانایان نەبوو، دەتوانین هاوکاریان بین، كە بە پشک و قستی مانگانە بیدەنەوە، ئەوانەیشی بەهۆی نەدانی پارەی كارەبا كارەبایان بڕدراوە، دەكرێت سەردانمان بكەن و بۆیان دەكرێتە قیست و كارەباكەشیان دەگەڕێتەوە.”

تاڤگە عومەر كاكەسوور، ئاشكراشی كرد: “ئەوانەی زۆر قەرزارن، کارەبایان لە سیستەم دەبڕدرێت، تاوەكوو ئەوکاتەی قەرزەکە نەدەنەوە كارەبایان پێ نادرێتەوە، ئەوانیش دەتوانن سوودمەند بن لە بەقیستكردنی قەرزەكانیان و لێخۆشبوونی 15%.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button