
بەگوێرە پێشبینیەکانی کەشناسی، دوا نیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە 30/8/2023 نزیکە 7 ملیم باران دەبارێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: بەھۆی کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیه‌ی لەسەر ناوچەکەیە و ھەوایەکی فێنکی ھێناوه، پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ سێشه‌م بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزی و هه‌روه‌ها بارانیش لە ھەندێ ناوچەی شاخاوی پارێزگای دھۆک و سنووری زاخۆ باری.
ڕاشیگه‌یاند: بەھۆی ھاتنی ھەوری زیاتر لە رۆژئاواوە، لە کاتەکانی بەرەبەیانی سبەی چوارشەم ئەگەری نمەبارانی کەم دەبێت بەتایبەت لە ھەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای دھۆک و مووسڵ و ھەولێر.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە کاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارەی سبەی چوارشه‌م ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبروسکە و بارانی مامناوەند لەسەر زۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر دەبێت بە ڕێژەی 2 تا 7 ملم.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ڕه‌نگه لە ھەمان ماوەدا کەمێک باران بگاتە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی باکوری پارێزگای سلێمانی.



