کوردستانگرنگ

شەڕ لەنێوان قایمقام و بەڕێوەبەری پاسپۆری هەڵەبجە دروست بوو

شەڕ لەنێوان نوخشە ناسیح قائیمقام و سالار سەردار بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە ڕوویدا بەوهۆیەوە جوڵە بەهێزی ئاسایشی شارەكە كرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە، نوخشە ناسیح قائیمقامی هەڵەبجە هەوڵی داوە بچێتە ناو بینای بەرێوەبەری پاسپۆری هەڵەبجە. پێش چوونەكەشی داوای لە عەقید سالار سەردار بەڕێوەبەری پاسپۆرتی كردووە لەگەڵیدا ناو بەڕێوەبەرایەتییەکە بەسەر بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی سەرقاڵییەوە عەقید سالار رەتیکردووەتەوە بچێت بە دەمییەوەو وتویەتی «ئێستا کاری زۆری هاوڵاتیانمان لەسەرە ناتوانین ئەو کارە بکەین و دەبێت سەرقاڵی كاری خۆمان بین». ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی گرژی و شەڕ لە نێوان هەردوولادا دروست بێت.

دوای ئەو رووداوەش هێزێكی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە چونەتە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکە. ئەو بەرپرسەی پاسپۆرتی هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی بەجێ هێشتووەو گەڕاوەتەوە سلێمانی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button